پەرلەمانتارێک: رێوشوێنێكی بەپەلە بۆ تەوتینكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

(0) / / اقتصادی / زایەڵە تەوتین کوردستان


Oct 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی تەوتینی مووچە دەستپێبكات و ئەو پڕۆسەیە لە بانكی فیدراڵییەوە دەستپێبكات  و دەشڵێت، "وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەرییەكمان كردووە كە لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێم بكرێنەوە.


غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی تەوتینی مووچە دەستپێبكات و پڕۆسەكەش لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق.

راشیگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەرییەكمان كردووە كە لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە و تاوەكو هەنگاوەكانی تەوتین لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

کامەران کەریم