1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / چند رسانەای


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە یادی بۆردومانی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە ئەمڕۆ بەئامادەبوونی  (نوخشە ناسیح) قائیمقامی  قەزای ناوەندی ھەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە و نوێنەری ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید و کەسوکاری شەھیدان ، وتاجەگوڵینەی ڕێز و  وەفا لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەھیدانی ١٩٧٤ دانرا .
لە وتەیەکدا  (کامەران مستەفا) بەڕێوەبەری گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ ھەموومان کۆبوینەتەوە بۆ ڕێزگرتن کە گیانی قوربانیانی بۆردومانی ھەڵەبجە لە ساڵی ١٩٧٤ کە بەھۆیەوە زیاتر لە ٥٨ ھاوڵاتی بێتاوان شەھید بوون و زیاتر لە ١٠٠ ھاوڵاتی برینداربوون .
ئاماژەی بەوەشکرد ، بەداخەوە ئێمەی ھەڵەبجەیی ھێندە تاوانمان بەرامبەر ئەنجامدراوە مانگێك لە مانگەکانی ساڵ نیە کە یادی یەکێك لەو تاوانانە نەکەینەوە . وە داوای لە حکومەتی ھەرێم کرد ئاوڕی زیاتر لە ھەڵەبجە و قوربانیانی ئەم شارە بداتەوە .
ڕونیشیکردەوە ،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان ماڵی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانە و چیان پێ بکرێت بۆ خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان درێغی ناکەن .
کامەران کەریم