یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کەی بەڕێوەدەچێت؟

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان


Oct 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق : بەپێی یاسای ژمارە یەک-ی ساڵی ١٩٩٢، لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکان ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات و لێرەوە کاری پەرلەمان دەست پێ دەکات.

 پەرلەمانی هەرێم یەکەم دانیشتنی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم ئەنجامدەدات لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا و لە ڕێکەوتی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن.

 ئەگەر بانگهێشتنامە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران نەکرا، ئەوا پەرلەمان بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی دوای ماوەی ئاماژەپێدراو کۆدەبێتەوە.

کامەران کەریم