مسعود بارزانی: دابینكردنی ناوچه‌ی ئارام، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ گه‌لی كوردستان ره‌خساند
(0)
مه‌سعود بارزانی، به‌شداری له ئیڤێنتێكی تایبه‌ت به سییه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام به گوێره‌ی بڕیاری 688 كرد، كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن رێكی خستبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له ئیڤێنته‌كه‌دا، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، به درێژایی مێژوو سته‌مێكی زۆر له گه‌لی كوردستان كراوه، به‌ڵام له ساڵانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، كاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هات، وه‌ك ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و كیمیاییباران. ئه‌وه بوو بڕیاری 688 بۆ دابینكردنی ناوچه‌ی ئارام، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی ره‌خساند بۆ گه‌لی كوردستان و ئه‌و مه‌ترسیانه تا ئاستێكی زۆر نه‌مان و خه‌ڵك گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستاش گه‌لی كوردستان، نه‌گه‌یشتووه به هه‌موو ئامانجه‌كانی و به قۆناغی كۆتایی، هێشتا مه‌ترسی زۆر گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، داواكارم ئه‌و پشتیوانیی و پشتگیرییه به‌رده‌وام بێت. داواكارم پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌وله‌ویه‌تی ئێوه‌دا بێت.
ده‌قی وته‌كانی بارزانی:
سڵاو و رێزم بۆ به‌شداربووان و بینه‌رانی به‌ڕێز.. خۆشحاڵم كه به‌شدار ده‌بم له یادكردنه‌وه‌ی سییه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام. ئه‌مه یادكردنه‌وه‌ی رووداوێكی زۆر زۆر گرنگ و گه‌وره‌یه له مێژوودا.
ئه‌وسا گه‌لی كوردستان تووشی كاره‌ساتی گه‌وره هاتبوو، كۆچڕه‌وی ملیۆنی بوو، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان رووی له سنووره‌كان كردبوو. چونكه رژێمی عێراق دوای تێكشكانی له كوه‌یت، سوودی له چه‌ند كه‌لێنێك وه‌رگرت له رێككه‌وتنی سه‌فوان و پاشماوه‌ی سوپاكه‌ی به‌كارهێنا بۆ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشوور و سێ فیرقه‌ی حه‌ره‌س جمهووری هێنا بۆ كوردستان.
ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستان ترسیان له‌وه بوو جارێكی دیكه ئه‌نفال و كیمیاییباران بكرێن. روویانكرده سنووره‌كانی ئێران و توركیا. پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و كاته نه هێزێكی وا گه‌وره‌ی هه‌بوو و نه چه‌كێكی وای هه‌بوو، به‌ڵام قاره‌مانانه له زۆر شوێن به‌رگریان كرد و توانیان پێشڕه‌وی سوپای عێراق بوه‌ستێنن.
به درێژایی مێژوو سته‌مێكی زۆر له گه‌لی كوردستان كراوه، به‌ڵام له ساڵانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، كاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هات، وه‌ك ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و كیمیاییباران. ئه‌وه بوو بڕیاری 688 بۆ دابینكردنی ناوچه‌ی ئارام، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی ره‌خساند بۆ گه‌لی كوردستان و ئه‌و مه‌ترسیانه تا ئاستێكی زۆر نه‌مان و خه‌ڵك گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ده‌مه‌وێت به بیر جه‌نابی جێمس بیكه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كات له هاوینی 1992 ئێمه وه‌ك شاندی موعاره‌زه‌ی عێراق چووینه واشنتن و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی لێكردین و باسی هه‌ستی خۆی كرد، كه هاتبوو بۆ سه‌ردانی ئاواره‌كان له سنووری توركیا و گوتی: ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بینیم هه‌تا ماوم له بیرم ناچن، زۆر دڵته‌زێن بوون و چاوه‌ڕوانیم نه‌كرد بگه‌مه شوێنی خۆم و هه‌ر له ناو فڕۆكه په‌یوه‌ندیم به جۆرج بوشه‌وه كرد و داوام لێ‌كرد كارێك بكرێت ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی و پارێزراو بن.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم، سووپاسی سه‌رۆك بووش، سه‌رۆك میتران، مه‌دام میتران، سه‌رۆك ئۆزال، و سه‌رۆك وه‌زیران جۆن مێجه‌ر بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و بڕیاره بوێرانه‌یان. دوای ئه‌وه گه‌لی كوردستان توانی ئیداره‌ی خۆی بكات و داموده‌زگای شه‌رعی دابمه‌زرێنێت و هه‌ڵبژاردنی كرد و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند. كوردستان بووه په‌ناگه‌ی هه‌موو لێقه‌وماو و تێكۆشه‌رانی عێراق. هه‌روه‌ها به پێویستی ئه‌زانم سووپاسی جه‌نه‌راڵ گارنه‌ر و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئه‌و كاته له‌گه‌ڵی بوون، جه‌نه‌راڵ، جیم جۆنس، جه‌نه‌راڵ، جۆن ئه‌بی زێد، و هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وڵاتانی دیكه، كه هاوپه‌یمان بوون و هاتن ناوچه‌ی ئارامیان دامه‌زراند.
ئێستاش گه‌لی كوردستان، نه‌گه‌یشتووه به هه‌موو ئامانجه‌كانی و به قۆناغی كۆتایی، هێشتا مه‌ترسی زۆر گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، داواكارم ئه‌و پشتیوانیی و پشتگیرییه به‌رده‌وام بێت. داواكارم پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌وله‌ویه‌تی ئێوه‌دا بێت و جارێكی دیكه زۆر زۆر سووپاس. سووپاسی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌م بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته.
تێبينيێك بنێرە: