برایەتی لە سوق ئه‌لشیوخی بردەوە

(0) / ورزش


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەخولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق برایەتی لە سوق ئه‌لشیوخی بردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەبەشداری ٢٤ یانە کە دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژە یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق دەستی پێکردووە، ٢ یانە لەهەر کۆمەڵەیەک دەگەنە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو، یانەکانی خاوەن پلەی دووەمیش بەیەکەوە یاری دەکەن و براوەیان لەگەڵ یانیە خاوەن پلەی ١٨ خولی نایاب یاریدەکات، ٥ یانەی کوردستانیش لەخولەکە بەشدارن لە دوو گەڕی ڕابردوودا ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نەبوون.
برایەتی بردیەوە، نەورۆز و دهۆکیش تووشی دۆڕان بوون.
گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق ئەنجام درا و یانەکانی کوردستان لەم گەڕەدا جگە لە یانەی برایەتی ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نەبوون، لەشاری ناسریە یانەی برایەتی یەکەم سێ خاڵی خولەکەی بەدەست هێنا و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی سوق ئه‌لشیوخی بردەوە، برایەتی لەیاری یەکەمیدا بەگۆڵێکی بێ بەرانبەر لەگەڵ یانەی دیفاع مەدەنی دۆڕا بوو، یانەی دهۆکیش دوای ئەوەی لەگەڕی یەکەمدا لەیانەی پێشمەرگەی سلێمانی برد بۆوە، لەمە گەڕەدا تووشی دۆڕانێکی گەورە بوو بە چوار گۆڵی بێ بەرانبەر لەگەڵ یانەی ڕومادی دۆڕا.
یانەی نەورۆزیش لەدەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕوی یانەی عفک بووه‌وە و بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر تووشی شکست هات، یانەکەی سلێمانی لەیاری یەکەمیدا بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی کەربەلای بردبۆوە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش دوای شکستی یاری یەکەمی، لەسەر یاریگەی فەرماندەیی میوانداری یانەی ناسریەی کرد و هەردوو یانە بەگۆڵێک یەکسان بوون، یانەی گازی باکوری نوێنەرەکەی کەرکووکیش تووشی دۆڕانی دووەمی بوو بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر بە یانەی کوفە دۆڕا.
یارییەکانی یانەکانی کوردستان لەگەڕی سێیەم:
بڕیار وایە لەڕۆژانی شەممە و یەک شەممەی داهاتوو گەڕێکی تری یارییەکانی خولەکە بەڕێوەبچن، خشتەی یارییەکانی یانەکانی کوردستانیش بەم شێوەیە دەبێت، کە بڕیار وایە یارییەکان لەکاتژمێر ٤:٣٠ ئێوارە بەڕێوەبچن:
برایەتی - عەلەم / یاریگەی برایەتی
گازی باکور - نەورۆز / یاریگەی گازی باکور
پێشمەرگەی سلێمانی - ئیتیفاق / یاریگەی فەرماندەیی
ناسریە - دهۆک / یاریگەی ناسریە
 هێمن ئەسکەندەر - هەولێر