ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: دادگاییکردنی سزادراوەکانی بادینان دادپەروەرانە نەبووە

(0) / راپورت


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە سزادانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانی بادینان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، دادگاییکردنەکەیان دادپەروەرانە نەبووە، هاوکات داوای ئازادکردن و قەرەبوو کردنەوەی سزادران دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێکخراوی (ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی) سەبارەت بە سزادانی پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چەندین تێبینیمان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رونمان کردۆتەوە کە دادگایی کردنەکە، دادپەروەرانە نەبووە هەروەها لە کاتی وەرگرتنی وتەی راگیراوەکاندا پارێزەریان نەبووە و بەشێوازێکی نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە بەزۆر ئیمزایان پێکراوە هەربەپێی یاسا تۆمەتبار دەبێت لە شوێنی ئەنجامدانی کارەکەی دادگای بکرێت بەڵام ئەوان گواستراونەتەوە بۆ دادگای هەولێر و ئەمەش بەمەبەستی سزادانیان.
هاوکات ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنیان دەکات لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وە قەرەبووکردنەوەی ماوەی راگرتنیان بە نایاسایی دەکات.
داوای لێکۆلینەوەی خێرادەکات لە دادگای کردنیان و گواستنەوەیان بۆ شارێکی دیکە و هێشتنەوەیان لە شوێنی نەگونجاودا ئەشکەنجەدانیان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە ئەگەری ئازاد نەکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ داوای یاسای لەدادگای نێودەوڵەتی تۆماردەکات وەک فشارخستنەسەر دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی (ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی) سەبارەت بە سزادانی پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان
ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستانی – عێراق بەوردی چاودێری دادگایکردنی پێنج رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی (شێروان شێروانی – شڤان سەعید – ئەیاز کەریم – مەریوان عیسا – گۆهدار زێباری) کرد و چەندین تێبینیمان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رونمان کردۆتەوە کە دادگایی کردنەکە، دادپەروەرانە نەبووە هەروەها لە کاتی وەرگرتنی وتەی راگیراوەکاندا پارێزەریان نەبووە و بەشێوازێکی نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە بەزۆر ئیمزایان پێکراوە هەربەپێی یاسا تۆمەتبار دەبێت لە شوێنی ئەنجامدانی کارەکەی دادگای بکرێت بەڵام ئەوان گواستراونەتەوە بۆ دادگای هەولێر و ئەمەش بەمەبەستی سزادانیان، وەلەکاتی دادگای کردنەکەدا راگیراوەکان نەیان توانیوە تانە بدەن و باسی ئەوەشیان کردووە کە لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان پێکراوە جگەلەوەی شوێنی زیندانی کردنیان گونجاو نەبووە و هەربۆیە مانگرتنیان راگەیاندووە.
ڕیکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنیان دەکات لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وە قەرەبووکردنەوەی ماوەی راگرتنیان بە نایاسایی دەکات.
داوای لێکۆلینەوەی خێرادەکات لە دادگای کردنیان و گواستنەوەیان بۆ شارێکی دیکە و هێشتنەوەیان لە شوێنی نەگونجاودا ئەشکەنجەدانیان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە خەڵکی کوردستان دەیەوێت هەمیشە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت و لەنێو ململانێ هەرێمی و ناوچەییەکاندا بیپارێزن، ناکرێت نوێنەرایەتی وڵاتانی پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بخرێنە نێو ململانێ ناوخۆییەکان و لە هەندێک دۆسیەوە تێوەبگلێندرێن، کە پاڵپشتییەکانمان کەمببنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە ئەگەری ئازادنەکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ داوای یاسای لەدادگای نێودەوڵەتی تۆماردەکات وەک فشارخستنەسەر دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان – عێراق
داواش لەسەرجەم کۆنسوڵخانەکان دەکات پێدانی ڤیزا بە کەسانی بەشدار لە دادگای کردنەکە رابگرێت.
١١٥٢٠٢١
ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان – عیراق