گیتی موسەوی ژنی پۆڵایینی ئێران

(0) / / زنان / ژن وەرزش توانا ڕاهێنان


Jan 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

گیتی موسەوی تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی شاری تەورێزە و بە هۆی ڕاهێنانی ورزشی سەیرو  سەمەرە و توانا و هێزە جیاوازەکەی وەکوو ژن پۆڵایینی ئێران ناسراوە.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، گیتی موسەوی وەک خۆی دەڵێت چەندین ساڵە دەستی کردووە بە ڕاهێنانی وەرزشی قورس و 5 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا پڕۆڤە و ڕاهێنان دەکات.

ئەم ژنە پۆڵایینە توانیویەتی چەندین جار ژمارەی پێوانەیی لە کاری وەرزشی قورس و زۆرانبازی تۆمار بکات و لەوان هەلگرتنی 275 کیلۆگرام قورسایی لە ماوەی یەک خولەک  و 17 سات و بەوەش بوو بە یەکەم ژن لە جیهان کە توانیبێتی وەها قورساییەک بەرز بکاتەوە و لە ماوەی یەک خولەکدا 11 تایەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری جێبەجێ کردووە.

هەوروەها یەکەم ژنە لە جیهان کە ترێلییەکی بە کێشی 12 تەن و 270 کیلۆگرام بە دوای خۆیدا ڕابکێشێت و پاش ئەوەش هەواڵدەری ڕووسیا داوای کرد لە بەرانبەر کامیراکانی ئەوان ڕابکێشێت و ئەمجارە توانی 12 تەن و 380 کیلۆگرام ڕابکێشێت و بەوەش ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمار کردووە و پێشتر هیچ ژنێکی تر توانای کارێکی وای نەبووە.