1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / چند رسانەای


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماڵ یادی شەھیدانی 13ی ئایاری 1987 بەرزڕاگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی  گشتی  شەهیدانی   هەڵەبجە  ڕایگەیاند،   ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح قائیمقامی ناوەندی قەزای ھەڵەبجە، کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە و عوسمان ئەنوەر بەڕێوەبەر ی ناحیەی خورماڵ و نوێنەری لایەنە سیاسی و حکومیەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لە بەردەم دیواربەندی شەھیدانی  ڕاپەڕینی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوور لە ١٩٨٧/٥/١٣ دانرا .
ڕونیشکراوەتەوە، شایەنی باسە ئەم ساڵ ڕۆژی ئەو تاوانە ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بۆیە ئەمڕۆ ئەو یادە بەرزڕاگیرا .
کامەران کەریم