دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکاتەوە

(0) / اخبار


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی ئەرووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند دانوسستانەکانی کۆمیسیوۆنی هابەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام)ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی هەموو لایەنەکان لە ڤیەننا دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرپەرەشتیی دانوستانەکان لە ئەستۆی ئینریکە مورا جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپایە.
هاوکات سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری ئێرانی دەکات.
بڕیارە بەشداربووان تەرکیز بخەنە سەر هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دڵنیابوون لە جێبەجێ بوونی بەتەواوەتیی ڕێککەوتنەکە.