لێکدانەوەی داتاکانی خۆسوتاندنی ژنان له ئیلام؛ ۱۳۸۴ تاکوو ۱۳۸۹/ نووشین شادکام

(0) / زنان


Jan 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

زۆرترین خۆکوژییەکان لە مەلەکشاهی و مێهران و کەمترین خۆکوژییەکان لە دهلۆڕان ڕوویداوە و بەپێی داتاکان، ئەو خۆکوژییانەی کە سەرکەوتوو نەبوون زۆرتر لە ئەیوان و دەڕە شار کە سەر بە ئیلامن، بووە.
زایەڵە_ خۆسووتاندن یەکێکە لە ڕێگا کۆن و نەریتی و زۆر گرژەکانی خۆکووژیی کە بەربڵاوبوونی لە ئیلام بووەتە هۆی ئەوەی کە ناوی ئەم پارێزگایە لە تەنیشت شاری مێژوویی و دیمەنە سروشتیەکانی، لەگەڵ ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییەیشدا پەیوەندییەکی لەمێژەی هەبێت.
لە وڵاتی ئێمەدا هێشتا کچ و ئافرەتانێک بوونیان هەیە کە بۆ ڕزگار بوونی خۆیان پەنا بۆ خۆکوشتن ئەویش بە شێوەی خۆسووتاندن دەبەن. خۆکوشتن بووەتە کەلتووری زاڵی ئەم ناوچەیە.
لە ساڵی ۱۳۸۴ تاکوو ۱۳98، ۲۰۹ حاڵەتی خۆکوشتن لە پارێزگای ئیلام ڕوویداوە کە ۱۲۴ کەسیان ئافرەت بوون.
ڕێژەی زۆری خۆکوشتن له ناو ژنانی ئیلامی بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین حاڵەت لە ساڵی ۱۳۸۷ تاکوو ۱۳۸۸ بووە کە ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان زۆرترە لە پیاوان.
داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنان لە کۆمەڵگای ئیلامدا زۆرتر دەکەونە بەر کاریگەری کێشەکان. زۆرترین خۆکوژییەکان لە مەلەکشاهی و مێهران و کەمترین خۆکوژییەکانیش لە دێهلۆڕان ڕوویداوە و بەپێی داتاکان خۆکوشتنە سەرنەکەوتووەکانیش زۆرتر لە ئەیوان و دەڕە شار کە سەر بە ئیلامن، ڕوویداوە.
لە ئیلامدا لە ساڵی ۱۳۸۹ بەپێی داتایەک ئاماژە بەوە کراوە کە ۷۸ کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
تەمەن ئاڵۆزیی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لەنێو ژناندا لەنێوان ۲۵ تاکوو ۳۵ ساڵی دایە.
لە ساڵی ۱۳۹۰ ئەم ڕێژەیە گەیشتووەتە ۵۲ کەس کە بەراورد بە ساڵی پێشوو کەمیکردووە.
هەروەها ڕێژەی ئەو ژنانەیش کە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە ۳۳حاڵەت بووە.
هەروەها کە لە داتاکانی ۱۳۹۲_ دا  دەبینین ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە دەگاتە ۲۸ کەس و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئەم ڕێژەیەش لە ساڵی ۱۳۹۳_دا گەیشتووەتە ۴۵ کەس لە ئەو ساڵەدا.
مردن بەهۆی خۆکوشتن لە ئیلام لە ساڵی ۱۳۹۴_دا سێ هێندەی مامناوەندی وڵات بووە، بەڵام لە ساڵی ۱۳۹۳ تاکوو ۱۳۹۴ ڕێژەی خۆکوژییەکان لە سەدا ۱۰ کەمیکردووە.
پارێزگای ئیلام گەیشتە ڕێژەی ۴۲ هێندەیی خۆکوشتن لە وڵاتدا.
لە ساڵی ۱۳۹۵ بەپێی داتای ڕاگەیەندراو، پارێزگای ئیلام گەیشتە ڕێژەی ۴۲ هێندەیی و لە ئاستی وڵات بەرزترین خۆکوژییەکانی تۆمار کرد.
لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو نزیکەی لەسەدا ۵۴_ی ژنان لە پارێزگای ئیلام هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.لەنێو ئەو کەسانەی کە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە لەسەدا ۹۱_ یان سەرکەوتوو نەبوون.
لە ئیلام تەنیا لەسەدا ۶_ی ئەم ڕێژەی هەوڵدان بۆ خۆکوشتنە بە مردن کۆتایی هاتووە.
لە ساڵی ۱۳۹۶ لە ئیلام ۸۱ حاڵەتی خۆکوشتن ڕوویداوە.
لە ساڵی ۱۳۹۸ بەراورد بە ساڵی ۱۳۹۷ لە ئیلام خۆکوشتن لەسەدا ۱۷ کەمیکردووە.
لە کۆڕی " ژن لە گۆڕەپانی کلتوور و شارستانییەتی عیلام تاکوو ئیلام" لە ساڵی ۱۳۹۸ باس لەوە کرا کە خۆکوشتن بە حەب و ژەهر لەنێو ژنانی ئیلامی دا جێگای خۆسووتاندنی گرتووەتەوە.
بەداخەوە داتاکانی خۆکوشتن لە ئیلام دا لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدار بڵاو ناکرێتەوە و ئەمەش کێشەیەکە کە ڕووبەڕووی بووینەتەوە.
کۆتایی/.