بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی رێگری لە کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵی کێوییەوە دەکات
لە هەڵمەتێکدا لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە و سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەگەنێت؛ هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند، لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیس و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی لیژنەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
وتیشی، لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و رێگری لە راوکردن و کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵە کێویەکانەوە دەکرێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: