دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ۲۱۵ منداڵ لە قوتابخانەیەکی کەنەدا

(0) / جهان


May 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسانی ویلایەتی بریتیشی کۆلۆمبیای کەنەدا لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵی دۆزینەوەی پاشماوەی ئێسک و پرۆسکی ۲۱۵ منداڵیان لە قوتابخانەیەکی ئەو ویلایەتە ڕایگەیاند کە هەندێکیان تەنیا تەمەنیان سێ ساڵ بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لانی کەم ۱۵۰ هەزار منداڵی خۆجێیی لە ساڵانی ۱۸۴۰ تاکوو ۱۹۹۰ چووبوونە قوتابخانە شەوڕۆژییەکان.
هەندێکیان بە زۆرەملی لە کۆمەڵگا و خێزانەکانیان دابڕێندران و ڕووبەڕووی توندووتیژی زۆر بوونەتەوە.