بێ ئومید كردنی گەنج و دەرهاویشتەكانی

(0) / مقالە


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەنج ئەو توێژە زیندوو پڕبایەخ و گرنگەی كۆمەڵگایە كە بەردەوام داینەمۆی گۆڕانكاریەكانی سەرجەم فاكتەرەكانی ژیان و وزە تاقەیەكی نەبڕاوە و باشترین ئالیەتە بۆ بەرەو پێش بردنی كۆمەڵگا لەسەرجەم بوارەكانی .
واتە گەنج باشترین سەرمایەیە بۆ كەس و ئایدیاو كۆمەڵگاو حكومەتێك ئەگەر بتوانێت بیانخاتە كایەكانی نیو بواری ژیان و بەسود و قازانجی كۆمەلگا بەكاریان بهێنێت ،ئەمە جەوهەر و كرۆكی بابەتەكەمان كە بەجدی ئێستا وداهاتووی گەلێك ئەتوانرێت بەسود وەرگرتن لەتواناكانی گەنجان بەرو كامڵ بوون و بەرەو پێش ببرێت .
گەنجی كوردیش كەم نین لە و گەنجانەی كە بەجدی پێویست و زەروریەتە كە توانا و ئینێرژێەكانیان بەكار بهێنرێت بۆئەوەی هەم پەرە بەتواناو بەهرەكانیان بدرێت هەمیش كۆمەڵگا ئاراستە بكەن بەرەو كاری خێر و بەرەو پیش چوون ، ناكرێت گەنجان فەرامۆش بكرێن چونكە دواجار كۆمەڵگای پیرو پەكەوتە بەرەو دواوە پاشەكشە دەكات و دەبێتە كۆمەڵگایەكی  بەردەوام دواكەتوو نەخۆش .
كۆمەڵگای هۆشیار بەردەوام كار لەسەر توانی تاكەكانی دەكات  ئالیەتی بەرەو پێش چونی زیاتریان بۆ فەراهەم دەكات كاردەكات بەردەوام لەگۆڕانكاری دا بن گرنگی بەتوانست و زانیاریەیە شارەوەكانیان دەدات بۆئەوەی بە شێوەی پراكتیكی بیخاتە خزمەت كۆمەڵگاكەی ،ئەوكاتە كۆمەڵگایەكی  تەندروست و ئەكتیڤ دێتە بەرهەم .
ئێمە نەمانتوانیوە وەك كورد ئەم تویژە توانكانیان تەوزیف بكەین بۆ خزمەتی زیاتر كۆمەڵگا، بەداخەوە لەوڵاتی ئێمە كەمترین گرنگی بەگەنج دراوە لێگەڕێ لە وتەی باق و بریقی  هەندێك دەسەڵاتدار بەسەر گەنج بە شێوەی واقیعی گەنجی ئێمە فەرامۆش كراون و هیچ كات گرنگی بە توانا و بەهرەكانیان نەدراوە كەمترین بوار بۆ گەنج ڕەخساوە ئەمە وادەكات گەنجێكی بێتاقەت و بی ئومێد دروست ببێت.
سەرئەنجامی ئەو فەرامۆش كردنە گەنجی ئێمە دەگەیەنێتە ئەو بڕوایەی وڵاتی خۆی بەجێ بهێڵیت و ڕوو لەوڵاتی دووە م بكات لەوێ  وزە و تاقەكانی خەرج دەكات بۆ بەرەو پیش بردنی وڵاتی بێگانە بەخۆی ، هەربۆیە زۆر پێویستە ئەم توێژە گرنگەی كۆمەڵگا بەجدی كاری لەسەر بكرێت و چیتر فەرامۆش نەكرێت و بتوانرێت هەركەسەو بەپێی پسپۆڕی و ئاستی توانستی و توانای بخرێتە گەڕ نەك ئیهمال بكرێت هەربۆیە دەرهاویشتەكانی گەنج دەگەیەنێتە ئەو بڕوایەی كەهیچ ئومێدێكی بە ژیان و داهاتووی كۆمەڵگاكەی نەمێنیت ،نیشتیمان چ قابیلیەتێكی هەیە بۆ گەنجێك ئەگەر نەتوانێت پارویەك نان ژینگەیەك بۆ ژیان و خۆشیەكانی ژیانیان تێدا بۆ فەرال هەم نە كرابێت ، دەبیت نیشتیمان ئەهمیەتی چی بێت بۆ گەنجێك كەوەك هاوڵاتی دەرەجە دوو ئەژمار بكڕێت ، من هیچ گەش بین نیم كە خەڵكانێك بەجدی كار لەسەر ئەم پرۆسەیە بكەن و ئومێدێك بگەڕێننەوە بۆ گەنجان .
هیچ كەس مافی ئەوەی نیە بڵێ گەنجی ئیمە یاخیە ،ئەوان توێژێكن كەتەواو ئایندەیان تێكدراوە و شێوێنراوە خزێنراونەتە ناو تونێلیكی نائومێدی ، هەركات هەموو ئەم دەرگایانە بەڕووی گەنجان كرایەوە ئەو كاتە منیش گلەییم دەبیت لە گەنج، ئومێد دەكەم شارەزایان و دەسەڵاتداران كاربكەن بۆ خستنە گەڕی توانا و لێهاتووی گەنجانمان بۆئەوەی ئایندەیەكی ڕوونمان بۆ فەراهەم بكەن .
كامەران كەریم – ڕۆژنامەنووس