دادگای فیدڕاڵی و یاسای بودجە / ئەحمەد حاجی رەشید

(0) / مقالە


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەدوای پەسەند کردنی یاسای بوجەی گشتی لەلایەن پەرلەمانەوە حکومەت و چەندکەسایەتیەک وەک پەرلەمانتارو پارێزگارێک تانەیان دا لەیاسای بوجە کە ئەم لایەنانە بوون :
١ - حکومەتی فیدڕاڵ سکاڵای ژمارە (35) بەرزکردەوەلەدژی پەرلەمان .
٢ - پارێزگاری واست سکاڵای ژمارە (36) بەرزکردەوە لەدژی پەرلەمان
٣ - ئەندام پەرلەمانێک سكاڵای سێ هەمی بەرزکردەوە لەدژی یەکێک لەبڕگەکانی یاساکە.
ئەو بڕگانەی کەسکاڵایان لەدژ تۆمار کراوە ئەمانەی لای خوارەوەن :
١ - ماددەی 1/یەکەم /4 /الف سەبارەت بەدەسەڵاتی وردبینی پەرلەمان بۆ پرۆژەکانی ئەنجومەی پارێزگاکان وپلانی تەرخانکردنی تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.
٢ - بڕگەی (ز) لەماددەی 2/یەکەم /2 کەپەیوەندی بەخشتەی (ب) وە هەیە سەبارەت بە تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە .
٣ - برگەی (ح) لەماددەی 2/یەکەم /2/حاء سەبارەت بە دەسەڵاتی پارێزگارەکان .
٤ - بڕگەی (8) لە مادەی 2/یەکەم /8 سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقی پترۆدۆلار .
٥ - برگەی (ب) لەماددەی (12)/دووەم سەبارەت بە جیاکردنەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتیانە یە هاوشێوەی ئەنجومەی خزمەت (مجلس الخدمة الاتحادی)کاردەکەن لەوەزارەتەکاندا .
٦ - برگەی (ب) لەماددەی 18/سێهەم/ باء سەبارەت بەزیادکردنی باج لەسەر بەنزینی هاوردە بەرێژەی 15% .
٧ - برگەی (الف) لەمادەی (50/أ) سەبارەت بەدەسەڵاتی وەزیری دارایی
٨ - برگەی (جیم)لەمادەی (50/ج) سەبارەت بەزیادکردنی نرخی کڕینی دانەوێڵە لەجوتیاران بەبڕی (50000) پەنجا هەزار دینار بۆهەر تەنێک .
٩ - ماددەی 56/سێهەم ) سەبارەت بە تێچووی کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت ناسراو بە (جولات التراخیص).
١٠ - ماددەی (58) سەبارەت بەپابەندکردنی حکومەت بۆ نەهێشتنی دۆسیەی بریکار لەوەزارەت و دامودەزگاکاندا .
لەڕاستیدا هەردولا لائیحەی خۆی پێشکەش دەکات دوابڕیار بۆ دادگای باڵایە زۆربەی بڕیارەکانیش بە بۆچونی خۆم لەبەرژەوەندی حکومەت دەبن نەک لەبەرئەوەی بەڵگەکانی حکومەت بەهێزن بەڵک ولەبەردووهۆکاری سەرەکی :
١ - بنەمای تەشریع واتە یاسادانان لەعێراقدا تێک هەڵکێشێکی زۆری تیدایە و زۆر یاسا دەرچوێنراوە دژ بەیەکن و هەر لایەنێک دەتوانێت بەویستی خۆی تەفسیری بکات .
٢ - هەمیشە دەسەڵاتی دادوەری پارسەنگی دەسەڵاتە جێبەجێکارەکانیان کردوە لەژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی یاساو فەلسەفەی یاسا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە نزیک بوە .