زایەڵە - بڕینو دزینی دارو درەختی دارستانە خۆڕسکەکانی بادینان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا تاوانێکە بێ تەمومژو لەچەندین کەناڵیش پشتڕاستکراوەتەوە.
خودایە ئەو هەموو ڕكو کینەیەی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بەکوردو کوردستان بۆچیو تاکەی؟!
هەر لەبادینان نا، بگرە لەڕۆژئاواش دار زەیتونە تەمەن دەیان ساڵەکانی کوردان لەڕەگەوە هەڵدەکێشێو بەسەوزی یان وشکی دەیاندزێ!
لەوەش زیاتر خەڵکی عەرەبو تورکمانە تیرۆریستەکان لەناو ماڵو حاڵو سەر زەوی حەرام نیشتەجێ دەکا!
لەوێ دار زەیتونو لێرەش ڕەزو باخو گوێزو هەنجیر دەسوتێنێ، لەکاتێکدا خوای مەزن لەقوڕئانی پیرۆز بەالتینو الزیتون سوێند بەزەیتونو هەنجیران دەخواو حکومەتی ئەردۆگانیش لای خۆی ئیسلامو ئیسلامیە!
ئێستا لای هەمووان ڕوونە، کە پلانو پیلانەکانی تورکیا لەبەگژداچوونەوەی پەکەکە زۆر گەورەترن، کەواتە بێدەنگی تاکەی؟
بڕینو سوتاندنو دزینی دارستانە سروشتیەکان بەبڕیارو پلان تاوانێکی گەورەو نێودەوڵەتییە.
بێدەنگ بوونی هەردوو حکومهتی هەرێمو بەغدا لەئاست ئەو تاوانە بێماناو بێ پاساوەو خۆگێلکردنو بێباکی بەرامبەر بەستەم واتای بەشداری نەبێ، هیچی تر ناگەیەنێ.