1 / 2
2 / 2

(0) / ورزش


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ وەرزشکارانی ناحیەی زەڕایەنی سەربە قەزای شارەزوور  سەردانی پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی قەزای شارەزووریان کرد بەمەبەستی گەڕانەوەی یانەکەیان .
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە  نوێنەرانی وەرزشکارانی زەڕایەن، کە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی یانەیەکی وەرزشی بۆ شارەکەیان سەردانی پارێزگاریان کردبوو.
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ داواکەیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.
هەر ئەمڕۆش سەردانی ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزووریان کرد بۆ هەمان مەبەست ناوبراو پشتگیری داواکەی کردن بۆ گەڕانەوەی یانەی وەرزشی زەڕایەن .
پێشتر ناحیەی زەڕایەن خاوەنی یانەیەکی وەرزشی بوو بەناوی یانەی زەڕایەن خاوەنی ئەنجامێکی باش بوو لەخولی یانە پلەدووەکانی کوردستان توانی خۆی بگەیەنێتە خولی یانه پلە یەکەکانی کوردستان، بەڵام بەبیانووی کەمکردنەوی یانەکانی کوردستان لەگەڵ یانەی وەرزشی شارەزوور تێکەڵکراو بوو بەیانەی شەهیدان ئەمەش ناڕەزایی وەرزشکارانی زەڕایەنی لێکەوتەوە لەوکاتەوە بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی یانەی زەڕایەن.
کامەران کەریم