سەرۆکی پێشووی مووساد: زەبرێکی گەورەمان لە پرۆژەی ناوەکی ئێران داوە

(0) / جهان


Jun 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ناسراو بە مووساد لە کاتی کۆتایی هاتنی بەرپرسیارێتی لە پۆستەکەی، لە لێدوانێکدا، ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕژێمی زایۆنی لە کارە تێکدەرانەکانی لە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یوسی کوهین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ڕژێمی ئیسرائیل، کە ڕۆژی دووشەممە کۆتایی بە کارەکەی وەک سەرۆکی ئەو دەزگایە هات، وتی کە ئەو ڕژێمە توانیویەتی چەندین زەبری کوشندە لە پرۆژەی ناوەکی ئێران بدات.
ناوبراو وتیشی: دەستمان گەیشت بە ئەرشیڤی ناوەکی ئێران و توانیمان بەرنامە سەربازییە ناوەکییەکەی ئێران و هەروەها ئامانجەکەیشی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بکەین.