1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / چند رسانەای


Jun 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێوارەی ئەمڕۆ 2ی 6ی 2021 لەپاركی هەواری شار لەسلێمانی كۆمپانیای شارپ لاین بەهاوكاری یەكێتی هاوردە و هەناردنكارانی كوردستان و بە بەشداری 100 بازرگان و خاوەن كاری ناوخۆی دەرەكی دووەمین فێستیڤاڵی ژیان بۆ بازاڕكردن و خستنەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەكان كرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەشدار بوانی پێشانگاكە بەرهەمە خۆراكیەكان و جوانكاری و پاككەرەوەیو پۆشاك بەرهەمە كوردەواریەكان نمایش دەكەن و هەروەها %70ی بەرهەمی فێستیڤاڵەكە بەرهەمی ناوخۆین و %30ی بەرهەمی ئێرانین.
بەرهەمە ناوخۆییەكانیش لەشارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەورامان و هەولێرو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان بەشداریان پێكراوە.
فێستیفاڵەگەش رۆژانە لەسەعات 4 سەر لەئێوارە دەكرێتەوە تاوەكو سەعات 12 شەو.