قسەی زۆرھەن ناکرێن، زۆر قسەش دەکرێن ھیچ نین، زۆر بابەت ھەن پێویستە بدرکێن، زۆر درکاندنیش ھەن بێسوودن.
ئەوەی خوێندەوارەو ئەوەشی نەخوێندەوار، وەک یەک لەلای حکومەتدا مووچە وەردەگرن.
چ پەرلەمانتاربیت یاخود ھاووڵاتی، ھەردووکیان وەک یەک گلەییان لە حکومەت ھەیە.
دکتۆر بیت یانیش نەخۆش، لە ناڕازیی بەرانبەر سستەمی تەندروستی وەک یەک گلەییان ھەیە.
گۆرانیبێژ و گوێگر، بەیەکەوە رەخنە لە ھونەری کوردی دەگرن، پێیانوایە کارەساتە دۆخەکە وابەردەوامبێت.
مامۆستاو خوێندکار بەیەکەوە لە سستەمی پەروەردە ناڕازین و دەڵێن: وێرانەیە.
بەشێکی رۆژنامەنووس و سیاسیەکان لەیەککاتدا ھەم دۆستن و ھەمیش دووژمن، یەک بۆچوونن لە دوو گۆشەدا.
چاودێرانی سیاسیی و فەیسبووکڤانان لەیەک بەرەن، ئەوان لەتیڤی تەحلیل دەکەن و دووەمیش بەپۆست.
چالاکڤانان و ئەستێرە کارتۆنیەکانی سۆشیالمیدیا، بەھەمان شێوە یەکن، یەکەمیان لەسەر شەقام دەنگ ھەڵدەبڕێ و دووەمیش لە تیکتۆک و سناپچات.
لە کۆتایی کەس براوە نییە، ھەمووی تێکڕا ھەم پاڵەوانە ھەمیش قوربانی.
بژار حەکیم - نوسەر و ڕۆژنامەنوس