ئەمریکا: پاش گەڕانەوە بۆ بەرجامیش سەدان گەمارۆ دژی ئێران دەمێنێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش بینی ئەوەی کرد کە لە ئەگەری گەڕانەوەی وڵاتاکەشی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، سەدان گەمارۆ لە سەر ئێران دەمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە کۆمیتەی سنای ئەمریکا ڕایگەیاند: من پێموایە کە تەنانەت لە حاڵەتی گەڕانەوە بۆ پابەندییەکانی بەرجام، سەدان گەمارۆ بۆ نموونە ئەو گەمارۆیانەی که ترەمپ دایناوە، بمێنێتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئەو گەمارۆیانە لەگەڵ بەرجام ناکۆک نەبن تاکوو گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێران دەمێننەوە.
تێبينيێك بنێرە: