دانوستانەکانی ڤیەننا لە ئان و ساتی سەرکەوتن
/
جهان
/
زایەڵە
ڤیەننا
سێرگی ڕیابکۆف
تەنیا چەند بابەتێکی کەم لە دانیشتنی ڤیەننا ماوە کە چارەسەر نەکرابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران، تەنیا چەند بابەتێکی کەم لە دانیشتنی ڤیەننا ماوە کە چارەسەر نەکرابێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەر لەم پەیوەندییەدا وتیشی: سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەرجام ئیدی هیچ بەربەستێک لە ئارادا نیە کە نەتوانین چارەسەری بکەین.
میخاییل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کاتژمێرێک لەمەوبەر لە تویتەردا نووسی: ئەو ڕاگۆڕینەوەیانەی کە لە ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەنجام درا، پاڵپشتی جیهانی لە دانووستاندنەکانی ڤیەننا بۆ نوێکردنەوەی بەرجامی خستەڕوو.
تێبينيێك بنێرە: