پێنتاگۆن ئامادەسازی بۆ ئەگەری هێرشی تاڵیبان بۆ سەر کابۆل دەکات

(0) / جهان


Jun 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنتاگۆن سەرقاڵی لێکدانەوەی وەرگرتنی مۆڵەتە بۆ هێرشی ئاسمانی بەمەبەستی پاڵپشتی کردن لە هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان، لە ئەگەری مەترسی تالیبان بۆ دەسبەسەرداگرتنی کابۆل یان شارە گرنگەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆعرتی زایەڵە، هەرچەشنە هێرشی ئاسمانی زیاتر پێویستی بە مۆڵەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەیە‌. هەرچەندە سەرچاوەکان ئاماژەیان کردووە کە بەهۆی جووڵە بەربڵاوەکانی لۆجستیی کە بە سەرنج دان بە پاشەکشەی سوپای ئەمریکا پێویستە، بەردەوامی هێرشی ئاسمانی بە تێپەڕبوونی کات دژوار دەبێت.

کەواتە تاکوو مانگی داهاتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو بنکە سەربازییەکانی خۆی لە ئەفغانستان کۆ دەکاتەوە و هەرچەشنە هێرشێکی ئاسمانی دەبێت لە شوێنکی کەنداوی فارسەوە بێت.