وەزیری بەرگری ئەمریکا: نیگەرانین لە جووڵەی کەشتییە سەربازییەکانی ئێران بەرەو کیشوەری ئەمریکا

(0) / / جهان / ئەمریکا زایەڵە سەربازی پۆلیتیکۆ لیود ئاستین


Jun 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە دانیشتنی یاسادانەرانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە جووڵەی دوو کەشتی سەربازی ئێران بەرەو نیوگۆی ڕۆژئاوا دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە پۆلیتیکۆ، لیود ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە بە یاسادانەرانی ئەمریکی ڕاگەیاند کە ئەویش هاوشێوەی نوێنەران سەبارەت بە کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئێران کە لە زەریای ئەتڵەس لە جووڵەدان و "لەوانەیە تەقەمەنی بۆ ونزوێلا بگوازنەوە" نیگەرانە.
ئەمە یەکەمین جارە کە سەرۆکی پێنتاگۆن بە ئاشکرا سەبارەت بە جووڵەی ئەم کەشتییانە لێدوان دەدات.