هەوڵی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلته‌را بۆ واژۆکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مارسێلۆ

(0) / / ورزش / ئینگلته‌را زایەڵە مارسێلۆ وەرزش


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلته‌را هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مارسێلۆ واژووبكه‌ن
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئینگلته‌را ئاشكرایان كرد كه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلته‌را گرنگی به‌ تواناكانی مارسێلۆ داسیلڤای به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌ده‌ن و به‌ نیازن له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن.
 له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی میرۆری بریتانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی لیدز یونایتدو ئێڤێرتۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له‌ تواناكانی مارسێلۆ وه‌ربگرن، ئه‌ویش دوای ده‌ستنیشانكردنی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مارسێلۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانی ڕاهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو.
 له‌م وه‌رزه‌شداو دوای په‌یوه‌ندیكردنی فێرلاند مێندی به‌ ڕیزی میرێنگی، مارسێلۆ شوێنی خۆی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ له‌ده‌ستداو گرێبه‌ستیشی له‌ كۆتایی وه‌رزی داهاتوو ته‌واوده‌بێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیداره‌ی ڕیال له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت، نه‌وه‌كو له‌ هاوینی ساڵی داهاتوو به‌ خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت.
 هه‌مان ڕۆژنامه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ مارسێلۆ ئاره‌زوو ده‌كات بچێته‌ ڕیزی ئێڤێرتۆن، به‌و مه‌رجه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و مووچه‌ی ساڵانه‌شی پێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی بێت.