ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە ، مەراسیمی ناساندن و بەخشینی کتێبی ( ڕوونبێژی لەشیعری ئەحمەد موختار جاف ) لەنوسینی ( د، هێمن کەریم ) لەهۆڵی ڕۆشنبیری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر ئەنجامدرا .
د، هێمن کەریم ، خاوەنی کتێبی ڕوونبێژی لەشیعری ئەحمەد موختار جاف لە لێدوانێکی تایبەتدا بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، ئەم کتێبە یەکێکە لەوکتێبە بەپێزانەی ئەمڕۆ گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ،بۆنمونە ڕەوان بێژی لەچەند بابەتێکی سەرەکی پێکدێت ڕوونبێژی واتاناسی عیلمی جوانکاری من باسی ئەوەم کردووە ڕوونبێژی لای ئەحمەد موختار جاف چەند کاریگەری هەیە ،شیعریەتی بەدەقە شیعریەکان داوە .
وتیشی ، ئەم شاعیرە هاتووە زۆر جوان و بەڕاشکاوانە توانیویەتی هەموو لێکچواندنەکان تاڕدەیەک نزیکەی ٣٥ جۆر لێکچواندن لەشیعرەکانی بەدی بکرێت .توانیویەتی هونەری لێکچواندن بەرجەستەبکات شارەزا بووە لە عیلمی بەیان شارەزا بووە لە ڕەوانبێژی ، زمانی خوازەی زۆر بەکار هێناوە چونکە ئەو سەردەمە نەیتوانیوە بەڕاشکاوی ڕووبەڕووی ستەمەکانی دەوڵەتانی داگیرکاری تورک و ئێنگلیز بوەستێتەوە .
ڕونیشیکردەوە ، لەبەشێکی دیکەی کتێبەکە خوازەیە وەخوازەی ژیری دواجار خواستن دروست دەبێت ،شاعیر هێندە کارامە بووە توانیویەتی خواستە دروست بکات لەدەقە شیعریەکان ، بەشی سێهەمی کتێبەکە درکەیە یەکێکە لەهونەرەکانی ڕەوان بێژی کەکرۆکی ڕوون بێژییە .
سازدانی - کامەران کەریم