ڕووسیا؛ دانوستانی ئەتۆمی ڤیەننا بەرەوپێشچوونی بووە

(0) / جهان


Jun 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، باس لە بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکاندا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرەڕای هەندێ ڕاپۆرت لە سەر خاوبوونی دانوستانەکانی نێوان ئێران و دیکەی ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام لە ڤیەننا، نوێنەری ڕووسیا لەم دانوستانانەدا جەخت لە سەر بەرەوپێشچوون دەکات.
میخائیل ئۆلیانۆف بە ئاماژە بەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سەر ئەو بابەتەی کە هەر لایەنە و چ بەرپرسیارێتیکی دەبێ لە ڕێککەوتنەکە، گفتوگۆ کراوە ڕایگەیاند بەرەپێشچوون لە ڕەوتی گفتوگۆکان بووە.
هاوکات ڕاشیگەیاند کە هەندێ بابەت و پرسی دژوار ماون کە دەبێ زیاتر لە سەریان دانوستاندن بکرێت.