1 / 17
2 / 17
3 / 17
4 / 17
5 / 17
6 / 17
7 / 17
8 / 17
9 / 17
10 / 17
11 / 17
12 / 17
13 / 17
14 / 17
15 / 17
16 / 17
17 / 17

(0) / عكس


Jun 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپێی  ڕاپۆرتی   زایەڵە ، دوای دوو ڕۆژ و وتنەوەی چوار وانە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆو پسپۆڕانی بواری راگەیاندن، ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوکاری مەڵبەندی ٦ی سۆران کۆتایی بە خولێکی میدیایی بۆ فێرخوازان و راگەیاندکارانی سنووری سۆران هێنا.

لە یەکەم رۆژی خولەکە هەریەک لە مامۆستایانی زانکۆ (پ.ی.د سامان جەلال و پ.ی. م هەردەوان نەقشبەندی) دوو بابەتی ئەکادیمیان لەبارەی راگەیاندن پێشکەشی فێرخوازان کردو بنەما سەرەتایی و سەرەکییەکانی کاری راگەیاندنیان روون کردەوە.

لە دووەم رۆژی خولەکە هەریەک لە (کاروان ئەنوەرو ئاریان محەمەد) دوو بابەتی جیاوازیان لەبارەی میدیای حزبی و رەنگدانەوەی لەمیدیای نوێ پێشکەش کرد.

لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ٧٨ فێرخوازو راگەیاندکاری بەشداربووی خولەکە دابەشکراو سەرجەم بەشداربووان بە گرنگیەوە باسیان لە خولەکە کرد.

خولی میدیایی ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژانی ١٦ و ٧/٦/٢٠٢١ بەهاوکاری مەڵبەندی ٦ ی سۆران بۆ ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکار و فێرخوازانی سنووری سۆران کرایەوە.

کامەران کەریم