داهێنەری یەکەم دژە ڤایرۆسی  جیهان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

(0) / جهان


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەرمی  «Jahn David McAfee»لە پێشڕەوانی سەنعەتی نەرمەواڵە دژە ڤایرۆسەکان  پاش ئەوەی دادگایەکی ئێسپانیا بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی تۆمەتی دەرچون لە ژێر باج دا لە زیندان دا دۆزرایەوە
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی مۆڤی مەگ، جان مکافی لە زینداندا خۆی هەڵواسیوەو پزیشکەکان زۆرهەوڵیاندا ڕزگاری بکەن بەڵام بێهوودە بوو.
کۆمپانیاکەی مەک ئافی توانی بۆ یەکەم جار نەرمەواڵەیەکی دژەڤایرۆس بخاتە بازارەوە. ئەمەش بوو بە خاڵی دەستپێکی سەنعەتێکی چەن ملیار دۆلاری لە جیهاندا.ئەم کۆمپانیایە دواتر بە نرخی۷.٦ ملیار دۆلار بە کۆمپانیای گەورەی ئێنتڵ فرۆشرا.
مەک ئافی لە ساڵی۲۰۱۹ بێزاری خۆی لە باج ڕاگەیاند و لە تویتێکدا وتی،لەبەر ئەوەی باج دان بە نایاسایی دەزانێت ماوەی ٨ساڵە فۆرمەکانی باجی کامڵ نەکردوە .