حزبوڵڵای لوبنان: سەقامگیریی ناوچەکە بەستراوە بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا

(0) / / جهان / زایەڵە حزبوڵڵا ئەمریکا حەشد بەرخۆدان مقاومە


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیێک وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە سەقامگیریی ناوچەکە بەستراوە بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئامانجی ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە لاوازکردنی بەرەی بەرخۆدان لە بەرانبەر تیرۆریستەکان ناوبرد.
حزبوڵڵای لوبنان هەروەها هەڵوێستی فەرمی حکوومەتی عێراق و ئیدانە کردنی ئەو هێرشانەی، بەرزنرخاند.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بنكە و بارەگاكانی لیوای 14ی حەشدی شەعبیان لە نزیك قائیم لەسەر سنوری عێراق و سوریا كردە ئامانج و بە هۆیەوە ژمارەیەك لە چەكدارانی ئەو هێزە كوژران.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، هێرشەكە لە تۆڵەی ئەو هێرشانە ئەنجامدراوە، كە لە ماوەكانی رابردوودا كراونەتە سەر هێزەكانیان لە چەند شوێنێكی عێراق.