1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / عكس


Jun 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە مەراسیمێکدا و لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و نوخشە ناسیح  قائیمقامی هەڵەبجە  ود. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە و نوێنەری وەزیری تەندروستی هەرێم خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە  ژمارەیەک لە بەشداربوانی کتێبی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنادا.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، لە مەڕاسیمەکەدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە  ڕایگەیاند ،  لە سەروبەندی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنادا لەهەڵەبجە وەک ئیدارە هەموو ڕێگاکانی بەدەمەوە هاتنی کەرتی تەندرووستیمان گرتەبەر لە حکومەتی هەرێمەوە تا خێرخوازان پشتیوان و هاوکارمان بوون تا توانیمان تاڕادەیەکی باش لە هەڵەبجەوە خزمەت بە نەخۆشەکان بکرێت.

دواتر د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە ڕایگەیاند ، لەسەردەستی پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی لە ماوەیەکی کورت وخێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنادا دوو نەخۆشخانە بەگەڕبخەین و لە توانا و دەسەڵاتی وەزارەتی تەندرووستی و بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی هەڵەبجە و خێرخوازان پشتیوانی نەخۆشەکان بین.

وتیشی، بەدۆکیومێنت کردنی ئەم هەنگاوانە و هێشتنەوەی لە کتێبخانەی کوردیدا کارێکی یەکجار گرنگ و بەبایەخە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە دەخوازین .

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا خانزاد مام ووسو نوێنەری وەزیری تەندرووستی هەرێم ڕایگەیاند،  کتێبەکە لەدواین هەنگاوەکانی دایەو هەموو پارێزگاکان بەشدارن تێیداو ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بە دۆکیومێنت کردنی هەنگاوەکان.
لە مەڕاسیمەکە هەریەک لە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە و د. جیهاد ئیراهیم پزیشک  و ڕێزان تۆفیق لێپسراوی پلان خەڵات کران .

کامەران کەریم