شارۆن ئێسمان فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێسرائیل کوژرا

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل شارۆن ئێسمان ناحالی


Jul 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای ئیسرائیل کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، "شارۆن ئێسمان" فەرماندەی هێزی "ناحالی" ئیسرائیل کوژاوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، پێدەچێ ئەم فەرماندە باڵایەی ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە بەرەی بەرخۆدانی عێراق و نەیاری ئەمریکا لە هەولێر کوژراوە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت فەرماندەیەکی  سەربازیی ئەمریکاش کوژراوە و پێدەچێت، کەسی دووهەمیش لە هەولێر کوژرابێت.
سوپای ئیسرائیل وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شارۆن ئێسمان لە کاتی مەشقی سەربازیی کوژراوە.