جه‌زای سه‌ید مه‌جید: ژنان هاوشانی پیاوان پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگابن

(0) / / زنان / ژنان


Dec 27, 2020

قەبارەی فۆنت:

 جه‌زای سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، به‌ یاوه‌ری لیژنه‌ی ژنانی مه‌ڵبه‌ند، پێشوازی له‌ كافیه‌ سلێمان سه‌رۆكی یه‌كێتی ژنانی كوردستان كرد.

له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و یه‌كێتی ژنان كرایه‌وه‌ و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی رایگه‌یاند: پێویسته‌ ژنان به‌ گڕو تینێكی باشتر بێنه‌ مه‌یدان و هاوشانی پیاوان له‌سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ئیداره‌دانی ئه‌م هه‌رێمه‌ جێده‌ستیان دیارتربێت، هه‌روه‌ها پێشه‌نگایه‌تی ڕه‌وتی به‌ره‌ و پێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆشبه‌ختانه‌ هاوسه‌رۆكان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی دوای كۆنگره‌ له‌ ژێر ڕێنماییه‌كانی ڕابه‌ری كۆچكردوومان سه‌رۆك (مام جه‌لال) گرنگی زیاتری داوه‌ به‌ ڕۆڵی ژنان و ده‌رفه‌تی باشی پێبه‌خشیون.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا كافیه‌ سڵێمان سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیه‌كانی كردن و جه‌ختی له‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كان و كاری هه‌ماهه‌نگی كرده‌وه‌.