ئەرژەنتین دوای 28 ساڵ جارێكی دیكە جامی كوپا ئەمریكای بەرزكردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە كوپا بڕازیل ئەرژەنتین ماراكانا


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەردوو هەڵبژاردەی بڕازیل و ئەرژەنتین لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی كوپای ئەمریكا كە لەسەر یاریگای ماراكانا لە بڕازیل بەڕێوەچو ڕوبەڕوی یەكتر بونەوە و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئەرژەنتینییەكان كۆتایی هات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنخێل دی ماریا لە خولەكی 22ی یارییەكەدا تاكە گۆڵی یارییەكەی تۆماری كرد، یارییەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە ماییەوە.

بەهۆی توندوتیژی زۆر لە یارییەكەدا ناوبژیوانی یارییەكە نۆ كارتی زەردی بە ڕوی یاریزانانی هەردو هەڵبژاردەدا بەرزكردەوە.

بەم بردنەوەیە ئەرژەنتین بۆ جاری 15یەمین لە مێژوی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بەرزكردەوە و مێسیش بۆ جاری یەكەم و دوای 15 ساڵ یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یەكەمین نازناوی خۆی لەگەڵ تانگۆ بەرزكردەوە.

لیۆ لەگەڵ ئەوەی نازناوەكەی برد بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكەش دیاریكرا و لەگەڵ ئەوەشدا بوە گۆڵكاری كوپا ئەمریكا.