گۆڕینی پەردەی کەعبەی پیرۆز

(0) / / جهان / زایەڵە عەرەبستان کەعبە


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەک هەموو ساڵێک ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان، پەردەی کەعبەی پیرۆز نوێ کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،عەرەبستان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، پەردەی کەعبەی وەک هەموو ساڵێک لە 9ی زیحەجە و ڕۆژی عەرەفە نوێ کردەوە و گۆڕی.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عەرەبستان (واس) بڵاوی کردەوە کە پەرەدی کەعبە بە پەردەی نوێ لە جۆری حەریر  گۆڕدراوە.
بەرزایی پەردەکە 14 مەترە و درێژییەکەی 47 مەتر بە هێڵێکی 95 سانتی مەتری لە ناوقەدیدا.
ئەم پەردەیە لە 16 پاژ بە شێوەی چوارگۆشە دروست کراوە و ئایەتی قورئانی پیرۆزی لە سەرە و «یا حی یا قیوم»، « یا رحمن یا رحیم» و «الحمد الله رب العالمین» لە سەر نەخشێندراوە.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە پەردەی نوێی کەعبە نەخشێندراوە بە ئایاتی قورئان لە جۆری زێڕ و زیو.