زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن؛ یەختێکی کۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە لەدەریای ئیجە نقوم بوو

(0) / / جهان / زایەڵە ھەرێمی کوردستان ڕەوا بابان


Jul 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەختێکی کۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، لەدەریای ئیجە نقوم بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕەوا بابان، نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە یۆنان (هەینی 23ی تەموزی 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، ئێوارەی پێنجشەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت، بەڵام لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکە ژێر ئاو کەوت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەو 45 کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 کەسیشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن، بەڵام تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا.  

نوێنەری یەکێتی لە یۆنان ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام دەدات