ئامادەیی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ئێران ڤییەنا ئەتۆمی


Aug 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتانەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ڤییەنا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئەسۆشیتێدپرێس، ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتاکەی ئامادەی دەستپێکردنی خولی حەوتەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانە بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام.
ڕاشیگەیاند: هەمیشە گوتوومانە لەسەر ئەو باوەڕەین کە پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بۆ هەمیشە و بە هەڵسەنگاندنی ڕاستییەکان، لە بەرژوەندیی ئێمەیە و دیپلۆماسی باشترین و کاریگەرترین ڕێگەیە لەم ڕێگەیەدا.