هۆکاری هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان بەبێ ئاڵای عێراق لە پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی لە تاران

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاڵای کوردستان عێراق تاران ئایەتوڵڵا ڕەئیسی


Aug 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی و نەبوونی ئاڵای عێراق لەو ڕێوڕەسمەدا دەنگدانەویێکی زۆری بەداوە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێنجشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران، ئاڵای کوردستان بەبێ بوونی ئاڵای عێراق و لە تەنیشت ئاڵای ئێرانەوە هەڵکرا.

ئەوەی لەم ڕووداوەدا کە بۆ یەکەم جار دەبینرا، سەرنجی خرایە سەر، نەبوونی ئاڵای عێراق لە تەنیشت ئاڵای ئێران بوو کە وەک ڕاگەیێندرا بەهۆی دواکەوتنی تیمی پڕۆتۆکۆڵی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بۆ گەیاندنی ئاڵای ئەو وڵاتە بە ڕێوڕەسمەکە بووە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران بەشداریی کرد و وەکوو سەرکردەی وڵاتان پێشوازییەکی بەرچاو و گەرمی لێکرا و لە پەرلەمانی ئێران لە ڕیزی یەکەمی ئامادەبووان جێی گرتبوو و ئەمەش گرینگیی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی تارانی دەرخست.