ئەشرەف غەنى: بۆ ئەوەى روبارى خوێن هەڵنەستێت وڵاتم جێهێشت

(0) / / جهان / ئەشرەف غەنى زایەڵە روبارى خوێن


Aug 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەشرەف غەنى سەرۆکى ئەفغانستان لەیەکەم وتەیدا لەدواى هەڵهاتنى بەرەو تاجیکستان، رایگەیاند کە بۆیە وڵاتەکەى بەجێهێشتووە بۆ ئەوەى روبارى خوێن هەڵنەستێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەشرەف غەنى لەپەیامێکدا بەفەرمى دانینا بەوەدا کە ئەفغانستانی جێهێشتووە.

وتیشی: "بۆ ئەوەى روبارى خوێن هەڵنەستێت بڕیارى جێهێشتنى وڵاتم دا."

غەنی نووسیویەتی؛ "ئەمڕۆ، من ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی سەخت بوومەوە، من دەبوو لە بەرامبەر چەکدارانی تاڵیبان بوەستم کە دەیانویست بچنە ناو کۆشکەوە یان ئەو وڵاتە ئازیزە بەجێ بهێڵم کە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو ژیانم تەرخان کرد بۆ پاراستنی". 

ئەشرەف غەنى دەشڵێت "ئەگەر ئێستا هاونیشتمانییەکی بێشومار شەهید ببوونایە و شاری کابوول ڕووبەڕووی وێرانکاری و کاولکاری ببوایەتەوە، ئەوا ئەنجامەکەی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەبوو لەم شارەدا کە شەش ملیۆن کەسی تێدا دەژى .تاڵیبان بڕیاری داوە من دەربکات، ئەوان لێرەن تا هێرشبکەنە سەر هەموو کابوول و خەڵکەکەى. بۆ ئەوەی لە لافاوی خوێناوی دووربکەومەوە، وام بە باشتر زانی بڕۆمە دەرەوە".

فەیسبوک بەفەرمى ناونیشانی سەرۆكی ئەفغانستانی لەلاپەڕەى ئەشرەف غەنى لابرد.