ترۆئیکای ئەرووپایی لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانن

(0) / / جهان / زایەڵە ئەتۆمی ئێران ئەورووپی


Aug 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەروەی سێ وڵاتی ئەورووپی، نیگەرانی خۆیان لە ڕاپۆرت دوایی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سێ وڵاتی ئەورووپی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە بەیاننامەیێکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لە ڕاپۆرتی دوایی ئاژانس سەبارەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەربڕی.
بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەم بەیاننامەیەدا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە پیتاندنی یۆرانیۆمی 20 لەسەد لە لایەن ئێرانەوە مایەی نیگەرانیی جدییە.
ترۆئیکای ئەورووپی داوای گەڕانەوەی دەسبەجێ ئێران بۆ دانوستانی ئەتۆمیان لە ڤیەننا کردووە.