1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە شاخی سارا ئاگر


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:
بەھۆی ئەم ئاگرەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم پووش و لەوەڕگا سوتاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە ھۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە بەشێک لە شاخی سارا لە قەزای دوکان دروست دەبێت، دوای ئاگادار کردنەوەیان پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و تیمەکانی بەرگری شارستانی و چەند ھاوڵاتییەکی ژینگە دۆست لە قەزای دوکان بەدەم ئەم ئاگرەوە دەچن و لە درەنگانێکی شەودا دەتوانن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
قایمقامیەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە سەرھەڵدەداتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەچنەوە سەر ئاگرەکە .
ئەمڕۆش  سیروان سەرحد قائیمقامی دوکان و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و بەرپرسی بەرگری شارستانی دوکان دەچنە شاخی ساراو ھاوشانی تیمەکان و چەندین ھاوڵاتی خۆبەخش ھەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ئاگرەکە دەدەن .
لە کاتی ئەرکدا کارمەندێکی داستان و ژینگە دەکەوێتە خوارەوەو بریندار دەبێت و کارمەندێکی بەرگری شارستانی دوکانیش بەھۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە لەھۆش خۆی دەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دوکان دەکرێت.
لەم ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیەدا زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم لەوەڕگاو پوش و پاوەن دەسوتێت و زیانیش بە سەدان درەختی جۆراوجۆری ناوچەکە دەگات .
قائیمقامی قەزای دوکان داوا لە ھاوڵاتیان دەکات بەخەم سروشتی ناوچەکانیانەوە بن و دەست پارێزی زیاتر بکەن تا نەبنە ھۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە کە بە ھۆیەوە زیانی گەورە بەر ژینگەو داستان و لەوەڕگاکان دەکەوێت .
هەروەها دەست خۆشی لە ھاوڵاتیانی ژینگە دۆستی سنورەکە و سەرجەم  تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان دەکات کە ئامادەی بەرچاویان ھەبووە تا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
کامەران کەریم