ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ۆماری ئیسلامی ئێران لە لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی رایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتیوانیی عێراق دەکات لە چوونەدەرەوەی هێزەبیانییەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئهمیر عهبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران شەممە (28ی ئاب) لەمیانی وتارێکدا لە لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی، ڕایگەیاند: عێراق ئەمڕۆ رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەمین وڵاتی ناوچەکە بو کە دانی بە عێراقی نوێدانا و ئومێدەوار بو لە رێگەی پشتگیرکردنی ئەو سیاسەتانەی کە لە عێراقدا پەیڕەو دەکران جەختی لەوەکردەوە کە فرە ڕهنگی و پەیوەندی سیاسی، ئابوری و بازرگانی لەگەڵ عێراق نوێدا دابمەزرێنێت.
ڕاشیگەیاند: "خۆشحاڵم بە بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەغدا لە بری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شوێنی سەرۆک رەئیسی، سەرۆکی ئێران، بەشداریکردن لەم کۆنگرەیە گوزارشتە لە هەوڵی عێراق بۆ خستنەگەڕی ئەو دەرفەتانەی کە پێکەوە کارکردنی وڵاتانی ناوچەکە زیاتر دەکات، ئێمە هیوادارین بەم کۆنگرەیەدا بگەینە ناوچەیەکی پێشکەوتو و ئازاد، عێراق ئەمڕۆ رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەمین وڵاتی ناوچەکە بو کە دانی بە عێراقی نوێدا نا و ئومێدەوار بو لە رێگەی پشتگیرکردنی ئەو سیاسەتانەی کە لە عێراقدا پەیڕەو دەکران جەختی لەوەکردەوە کە فرە ڕهنگی و پەیوەندی سیاسی، ئابوری و بازرگانی لەگەڵ عێراق نوێدا دابمەزرێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقی نوێی ئازادکراو لە تیرۆر پێویستی بە بونیادنانەوەیە و وە پتەوتکردنی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی پێکەوە کارکردنە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا کە پشتگیری لە ئاسایش و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق وە شکۆمەندی و تواناکانی عێراق دەکات، بەرزکردنەوەی پێگەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی عێراق ئێران رایدەگەیەنێت ئامادەیی خۆی بۆ کارکردنی دو قۆڵیانە لەگەڵ ئێران یاخود ئیقلیمیانە دەردەبڕێت.
ئەوەشی خستەڕو، سەرهەڵدانی داعش مەترسیدارترین روداو بو کە روبەڕوی ناوچەکە بوەوە و زیانێکی گەورەی قەرەبو نەکراو روبەڕوی ناوچەکە بوەوە، عێراق زیانێکی گەورەی بەرکەوت بەهۆی سەرهەڵدانی گروپە تیرۆرستەکان، ئەگەر ئیدارەی جەماوەری عێراق نەبوایە بە پاڵپشتی مەرجەعییەتی عێراق و بەشداریکردنی پێکهاتە جیا جیاکانی عێراق نەدەزانرا چی چاوەڕوانی چی بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا دەهات و تا چ رادەیەک ناوچەکە و جیهان روبەڕوی هەڕەشەی راستەقینە دەبونەوە".