بافڵ تاڵەبانی و وەزیری وەرزشی عێراق کۆبوونەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە یەکێتی بافڵ تاڵەبانی werzS


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی وەرزش و  لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کە خزمەت بە بەھێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان بکات لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان هەردوولا کرایەوە لەھەموو ئەو بوارانەی کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش و بەرەوپێشچوونی دەکات.
بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی بۆ ھەر پرۆژە و بەرنامەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بەو توێژە گرنگ و کاریگەرەی کۆمەڵگا بکات و هەر هەوڵێکیش کە مەبەست لێی پێشخستنی کەرتی وەرزش بێت.
کامەران کەریم