وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمەشق؛ دەبێ هێزە بیانییەکان لە ناوچە بڕۆنە دەرەوە

(0) / / سوریه / زایەڵە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەغدا دیمەشق فەیسەڵ مێقداد


Aug 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی لە دیمەشق، جەختی کردەوە سەر پێویستیی چوونەدەرەوەی هیزە بیانییەکان لە ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە پاش کۆتایی هاتنی سەفەری بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دیدار لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد هاوتا سوورییەکەی، بوونی هێزە بیناییەکان لە ناوچەی بە هۆکای ناسەقامگیری و کێشە هەنووکەییەکان زانی.
ناوبراو وەکوو وتارەکەی لە کۆنفڕانسی لووتکەی بەغدا، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لەپێناو هاتنە دی ئارامی و سەقامگیریی لە ناوچە، دەبێ هیزە بیانییەکان بڕۆنە دەرەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە سەر سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە پێوەندییەکان لەگەڵ سووریا و بەرنامەی دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئابووری ئەمریکا کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها ئیسرائیلی بە هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکە ناوبرد.