کۆتایی 20 ساڵ داگیرکاریی ئەمریکا لە ئەفغانستان

(0) / / جهان / ئەمریکا زایەڵە ئەفغانستان کابوول


Aug 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کشانەوەی دوایین سەربازی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان راگەیاند و بەم جۆرە خاڵ لە سەر 20 ساڵ داگیرکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دانرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ڕاگەیاندنی چوونەدەروەی دوایین سەربازەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە لەیەن کێنێز مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاوە، ئەم ولاتە پاش 20 ساڵ هەمدیسان کەوتەوە ژێر دەستی بزووتنەوەی تاڵیبان.
رۆژی 31ی ئاب وەکو دوایین وادە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دیاریکرابوو.
دوایین فڕۆکەی ئەمریکی کاژێر 23:29 خولەکی دووشەممە بە کاتی کابوول، ئەفغانستانی جێهێشت.