1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / ورزش


Sep 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە مەڕاسیمێکدا و لە ناحیەی خوڕماڵ خەڵاتی ڕێز لێنانی بەخشیە ژمارەیەک لە کچە یاریزانی هێزی لەش کە بەشداری پاڵەوانیەتی هێزی لەشیان بۆ ژنان بۆ پارێزگاکانی  عێراق کردبوو .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، لە ووتەیەکدا پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند ، شەرەفمەندین کە پارێزگای هەڵەبجە خاوەنی دەستەیەک پاڵەوانی ژنە کە سەرەڕای گرفتەکانیان توانیوتانە بەهێز و توانایی خۆتان بسەلمێنن.

ووتیشی  ، ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە پشتیوانتان دەبین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین .

لە پاڵەوانیەتیەکەدا 11یاریزانی هەڵەبجە بەشداریان کردووە و لەکۆی 6پارێزگای هەرێم عێراق پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێناوە .

کامەران کەریم