خاتوونێکی ئێرانی لە شاری تەورێز پیشەکەی فیتەرە

(0) / زنان


Jan 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

خاتوونێکی ئێڕانی لە شاری تەورێز لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران پیشەی فیتەری بۆ خۆی هەڵبژاردووە و ژمارەیەکی زۆری خانمان سەردانی دەکەن بۆ چاککردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ژیلا قەهرەمانییە دانیشتووی شاری تەورێزە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران و خاوەن بڕوانامەی کەمپیۆترە، بەڵام بە پێی خواست و ئارەزووی خۆی  پیشەی فیتەری هەڵبژاردووە.

وەک خۆی دەڵێت لە تەمەنی 28 ساڵیدا دەست کردووە بە کاری فیتەری و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و خۆی وەک پزیشکێک بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەبینێت.

جەختیش دەکات زۆر ئەم پیشەیەی پێ خۆشە و هیچ ترسی نییە لە دژواری و کێشەکانی و تەنانەت دایکی لە کاتی بینینی کە دەستەکانی و ڕوخساری بە ڕۆنی ئۆتۆمبێل پیس بووە خەمبار دەبێت، بەڵام ئامادە نییە واز لەما کارە بێنێت.

ئاماژە بەوەش دەدات کە کاری فیتەری گەلێک قورسە باڵام ئەو لە هیچ دژواری و کێشەیەک سڵ ناکات و سەرەڕای ڕەخنەکان بەردەوام بووە لە کارەکەی و هاوکات کابانی ماڵە و هەوڵ ئەدات ماڵ و خیزانەکەی بە باشترین شێوە بەڕێوەببات.

ژیلا قەهرەمانییە دەڵێ کە زۆربەی ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن بۆ کاری ئۆتۆمبێل خانمانن و بەردەوام پشتیوانی دەکەن و هانی ئەدەن، بەڵام بڕی کەسیش ڕەخنەی لێدەگرن و ئە کارە بۆ ژنان بە شیاو نازانن بەڵام ئەو گوێ نادات و بە هەموو تواناوە بەردەوامە لە کاری خۆی.