رۆژی شەمە بەرواری ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ی زاینی پێشانگا و نوێنەرایەتی کاشی و سیرامیکی گوڵدیسی ئێران لە سلێمانی بە ئامادەبوونی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەرێوبەری کارگێڕی کۆمپانیای گوڵدیس و ژمارەیەک لە بازرگانان کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم پێشانگایەدا جۆرەها نمونەی کاشی و سیرامیکی بەرهەمی کۆمپانیای گوڵدیس خرایەڕوو و رونکردنەوەی پێویست دەربارەی کواڵێتی بەرهەمەکان درایە ئامادەبووان.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی توانا بەرزەکانی کۆمپانیاکان لە نێویاندا کۆمپانیاکانی بواری کەرەستەی بیناسازی، رایگەیاند ئامانج لەم پێشانگایە بریتیە لە ناساندنی کاڵا جۆراوجۆر و پڕ کواڵێتیە ئێرانیەکان بە بازرگانان و خوازیارانی سلێمانی.
لای خۆیەوە د.هەڤاڵ پێشوازی لە ئامادەبوونی کۆمپانیا بە توانا و بەرهەمە ئێرانی و کواڵێتیدارەکان کرد.