کۆبوونەوەی نوێی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا؛ شەمخانی و جوبەیر دانوستانیان کردووە

(0) / / جهان / تێهران تایمز ئێران عەرەبستان عێراق بەغدا


Sep 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

گۆڤای "تێهران تایمز" بڵاوی کردەوە کە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە بەغدا دانوستاندنیان کردووە.
بە ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتێدپرێس بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای عێراقی ئاشکرای کرد حەوتەی پێشوو، بەغدا میوانداریی خولی چوارەمی دانوستاندانەکانی نێوان تاران و ڕیازی کردووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دانوستاندنەکە بە شێوەی نهێنی بەڕێوەچوو و ئەنجامی ئەرێنی لێکەوتۆتەوە کە تاوتوێ کردنی کردنەوەی باڵیۆزخانەی دوو وڵات یەکێک لەوانە بووە.
هاوکات گۆڤاری تێهران تایمز بڵاوی کردەوە کە عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەرۆکی وەفدی ئێرانی بووە و عادل جوبەیر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان سەرۆکی وەفدی سەعوودیەی لە ئەستۆ بووە.