1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە ئازاد تۆفیق حەمەی حەمە سەعید هەڵەبجە


Sep 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و   ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و بەرپرسانی دام ودەزگا ئیداری و پەروەردەییەکانی هەڵەبجە و ناحیەی بیارە و لایەنە سیاسیەکان قوتابخانەی بیارەی شەریفە لە ناحیەی بیارە کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ووتەیەکدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەناوی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی  قوباد تاڵەبانی و وەفدی هاوڕێی و هەموو هاوڵاتیانی کردو ڕایگەیاند ، هەورامان هەمیشەلانکەی زانست و خوێندن بووە، مەدرەسە ئاینیەکانی شاهیدی ئەو پەرۆشیەی خوێندن بوون لەم سنورە ئومێددەکەین ئەم قوتابخانەش ئامانجەکەی بپێکێت.
وتیشی، سوپاسی بێ پایان بۆحاجی یاسین و خزمەتەکانی، داوا لەخوای گەورە دەکەین سەرمایەکەیان بەرەکات دارتربێت و هەمیشە سەربەرزبن.
لای خۆشیەوە حاجی یاسین ڕایگەیاند، ویستومە بیارە و هەورامان هەرناوەندی زانست و خوێندەواری بێت و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ هاتەبەرهەم و جارێکی دیکەبونیادمان نایەوە.
کامەران سەید کەریم