پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدان لەلایەن تاڵيبانەوە بۆ ژنان قەدەغە کرا
/
زنان
/
تاڵیبان
زایەڵە
ژنان
بزووتنەوەی تاڵیبان پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدان لە ژنان قەدەغە دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی بزووتنەوەی تاڵیبان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی "تولوع" رایگەیاندووە: "نابێت ژنان پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێبكەن بەهۆی ئەوەی كە بە رێگادا دەڕۆن دەنگ دەردەكات و هەست و ویستی گەنجان دەوروژێنێت."
هەروەها ڕایگەیاند: " ڕێگە بە پۆشینی جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ لەلایەن ژنانەوە نادرێت و ناشبێت لە دەرەوە بۆن لەخۆیان بدەن."
شیاوی باسە تاڵیبان لە چەند رۆژی رابردووشدا چەند بڕیارێكی بۆ سەرتاشخانەكان و شێوازی ریشتاشینی پیاوان دەركرد.
بە گوێرەی ئەم بڕیارانە؛ رێککردنەوەی ريش لەلايەن پياوانەوە قەدەغەيە و لە سەرتاشخانەكانی پیاواندا رێگە بە گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی نادرێت.
تێبينيێك بنێرە: